تین هاگ خولەكی زیاتر دەدات بە ڕۆناڵدۆ

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی لە بەهێزبونەوەی جەستەی نزیكبۆتەوە و تین هاگیش بەنیازە خولەكی زیاتر یاریی پێبكات.

ڕۆناڵدۆ لە دواین یاریی مانچستەر یونایتد لە یۆرۆپا لیگ بەشداریكرد و گۆڵێكیشی تۆماركرد.

تین هاگ پاش یارییەكە وتی ڕۆناڵدۆ باشتر دەبێت ئەگەر توانای جەستەیی بەرزتر بێتەوە.

پێشتریش ئاماژەی بەوەدابوو كە یاریی نەكردنی ڕۆناڵدۆ لەبەرئەوە بووە كە لە ئامادەكارییەكانی سەرەتا دووربووە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان، تین هاگ بەنیازە كاتی زیاتر بە ڕۆناڵدۆ بدات و پێیوایە بە یاریكردنی ئەو یاریزانە ڕێژەی گۆڵكردن زۆرتر دەبێت.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی پێش یارییەكەی ئیلچی

بابەتی دواتر

ئەو هونەرمەندەی 17 ساڵە ئاوی نەخواردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ، ڕیکی پوج ڕزگاردەکات

ڕاهێنەری یانەی ڕۆما، جوزێ مۆرینیۆ هەوڵدەدات لە گواستنەوەکانی داهاتوودا ئەستێرەیەکی یانەی بەرشلۆنە بگوێزێتەوە بۆ ڕیزەکانی. ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی…
Total
0
Share