سەرۆکی سڕبیا لەسەر دیۆکۆڤیچ هاتەدەنگ

دوای دووبارە دەستبەسەرکردنەوەی لەلایەن دەسەڵاتی ئوسترالیاوە، سەرۆکی سڕبیا بەتوندی هێرشیکردەسەر حکومەتی ئوسترالیا و بە خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ کەسایەتییەکی وەرزشی تۆمەتباریکردن.

دوای ڕێگەپێدانی لەلایەن دادگای میلبۆرن و گەڕانەوەی بۆسەر یەکەی مەشقوڕاهێنانە ئامادەکارییەکان بۆ پاڵەوانێتیی ئوسترالیای کراوە، جارێکی دیکە حکومەتی ئوسترالیا بڕیاری دەستبەسەرکردنی نۆڤاک دیۆکۆڤیچ، ئەستێرەی جیهانیی بواری تێنسی سەرزەوی دەرکرد.

لەو بارەیەوە سەرۆکی سڕبیا، ئەلیکساندەر فوسیچ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامەوە نووسیویەتی، “بۆچی بە خراپیی مامەڵەدەکەن و سووکایەتی پێدەکەن؟ نۆڤاک بە تەنها نییە، بەڵکو خێزانەکەی و نیشتمانێکی ئازاد و شانازیکەر پشتیوانین”.

دیۆکۆڤیچ تاوەکو ئێستا هیچ ژەمە ڤاکسینێکی بەکارنەهێناوە، بەپێی یاساکانی ئوسترالیا هیچ کەسێک ڕێگەپێدراونییە بەبێ بەکارهێنانی ڤاکسین بەشداریی چالاکییە وەرزشییەکان بکات، بەو هۆیەوە “نۆلیتۆ” لە فڕۆکەخانەی میلبۆرن دەستبەسەرکرا و ئێستا لە هۆتێلی “هوتێل پارک” بۆ جاری دووەم دەستبەسەرکراوە.

بابەتی پێشتر

باندێکی قاچاخچێتیكردن بە کۆچبەران لە پۆڵەندا دەستگیرکران

بابەتی دواتر

نانی گەڕایەوە بۆ خوولی ئیتاڵیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێرێز (15)ی خستووەتە مێشکی-یەوە

فلۆرنتینۆ پێرێز و کارلۆ ئەنچیلۆتی لە ڕیاڵ مەدرید، یاریزانانی یانەکەیان هانداوە ناسناوی ژمارە 15ی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستبهێنن.…
Total
0
Share