شەوی ڕابردوو بەهۆی بارانی بەخور لە ناوچەی ماركیی ناوەڕاستی ئیتاڵیا 10 كەس گیانیان لەدەستدا و چوار دیكە بێسەروشوێن بوون.
ماریۆ دراگی سەرۆك وەزیران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماری قوربانی و بێسەروشوێنەكانی ڕاگەیاند و وتی، پێشبینی زیادبوونی ژمارەكە دەكەن.
بەرگریی شارستانیی ناوچەكە لە تویتەر بڵاویكردەوە، دەیان كەس كە پەنابان بۆ درەخت و سەربانی ماڵەكان بردووە ڕزگاركراون، ئاماژەشی بە 150 پڕۆسەی بەهاناوەچوون كرد.