لیڤەرپوڵ بۆ میلان: لیاو بە دیاز

سەرچاوەکانی ئیتاڵیا، ئاماژە بە ئەگەرەکانی ئاڵوگۆڕێکی گەورە لە نێوان یانەکانی ئەی سی میلان و لیڤەرپوڵ-دا دەکەن.

تۆڕی “کالچیۆ مێرکاتۆ”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا ڕافائێل لیاو-ی پۆرتوگالی سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیدارەی یانەی میلان بە ڕێککەوتن نەگەیشتووە، ئەوەش دەرفەتێکی بۆ یانە گەورەکان ڕەخساندووە تاوەکو گرێبەستی پێشکەشبکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوەبەرانی لیڤەرپوڵ خواستیان لەسەر گواستنەوەی “ئەسمەرە پۆرتوگالییەکە” نیشانداوە، لە بەرامبەردا ئیدارەی “ڕۆسۆنێری” داوای لویس دیازی کۆڵۆمبی-یان کردووە.

تاوەکو ئێستا جەمسەرەکان بە ڕێککەوتن نەگەیشتوون، بەڵام ئەگەر ڕووبدات هەردوو یانەکە سوودمەند دەبن.

لەم وەرزەدا، لیاو بە درێسی میلانەوە لە (32) یاریدا نۆ گۆڵ و 10 ئەسیستی کردووە، لە بەرامبەردا دیاز بە (38) یاری 10 گۆڵ و هەشت ئەسیستی کردووە.

بابەتی پێشتر

مێسی و لاپۆرتا "وێنەی مەحاڵ"یان نەچرکاند

بابەتی دواتر

چێڵسی پۆتەر لە شکستەوە بۆ شۆکی سیلڤا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ ڕكابەرییەكانی هەردوو خولی ئیسپانیا و ئیتاڵیا دەستپێدەكەنەوە و لە ئینگلتەرا و ئەڵمانیاش یارییەكانی جام بەڕێوەدەچن. خولی ئیسپانیا…
Total
0
Share