لەسەر دزینی گازی موەلیدە کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی گازی موەلیدەی بورجێک کە هی کۆمپانیایەکی پەیوەندی بووە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی باکوور، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. ع. ک) دەستگیر کرد، کە لە چەند شوێنێکی جیاوازی شاری هەولێر هەستاوە بە دزینی گازی مۆلیدەی بورجی (کۆمپانیایەکی پەیوەندی)”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە پێشینەی تاوانی هەیە، دانی ناوە بە ئەنجامدانی تاوانەکانیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (446) لە یاسای سزادان ڕاگیراوە.

بابەتی پێشتر

نرخی زێڕ دابەزینێکی پێوانەیی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

بەرگی پەرتوكێكی خوێندن مشتومڕی لێدەكەوێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share