وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان: پلەبەرزکردنەوەی کارمەندانی ئاسایش و ناوخۆ دەستپێدەکاتەوە

وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پلەبەرزکردنەوەی کارمەندانی ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ دەستپێدەکاتەوە.

عەقید کارزان ئەمیر، وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بابەتی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ نەوەستاوە، بەڵکو دەتوانین بڵێین کەمێک دواکەوتووە، بڕیارە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەم ماوەیەدا پاش گەڕانەوەی فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەستبکاتەوە بە ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوە.

وتیشی، ئەم پلەبەرزکردنەوەیە بەبێ زیادکردنی مووچەیە، پێویستە لە بودجەی ئەمساڵ یان پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو پارەیان بۆ تەرخانبکرێت ئینجا مووچەیان بۆ زیاد دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا: داوای دابەشکردنی دوو مووچە دەکەین

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا، رایگەیاند، داوادەکەین مووچەکانمان لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە رێکبکرێتەوە. هیوا سەمەد، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی…
Total
0
Share