فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانیی دوو: بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی ئابونە لە پێشمەرگە وەرناگیرێت

فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانیی دوو ڕایدەگەیەنێت، ئابونە لە هێزەكانی پێشمەرگە وەرناگیرێت و جەختیشدەكاتەوە پێشتر بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریدا كە یەك دینار ئابونە لە پێشمەرگە وەرنەگیرێت و بڕیارەكەش خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لیوا مەریوان محەمەد ئەمین فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانیی دوو لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ئێستادا یەك دینار بە ناوی ئابونەوە لە هێزەكانی 70، هێزەكانی پشتیوانیی دوو و سەرجەم هێزەكانی دیكە وەرناگیرێت.

ئاشكرایكرد، نزیكەی ساڵێك لەمەوبەر لە قەڵاچوالان كۆبوونەوەیەك بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەچوو كە ئەو كات عەبدوڵڵا كانی بەردینەیی لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە بوو لە كۆبوونەوەكەدا كاك بافڵ ڕایگەیاند، نابێت ئابونە لە پێشمەرگە وەربگرێت و ڕاستەوخۆ بڕیارەكە خرایە بواری جێبەجێكردنەوە و لەسەر ئاستی هێزەكانی 70 و پشتیوانیی دوو لە هەموو شوێنەكانی دیكە ئابونە وەرناگیرێت.

بابەتی پێشتر

پێنجشەممە دوا وادەیە بۆ مامۆستایان

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ و سیتی و پاریس و ناپۆلی 6 له‌ 2 لووتکه‌یان گرتووه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزاریی پسوڵەی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو ده‌خاته‌كار

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێ ده‌خاته‌كار، كه‌ هاوڵاتییان له‌مه‌ودوا ده‌توانن بە ‏سەردانکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و داخڵکردنی ژمارەی ئەژمارەکەیان،…
Total
0
Share