وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزاریی پسوڵەی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو ده‌خاته‌كار

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێ ده‌خاته‌كار، كه‌ هاوڵاتییان له‌مه‌ودوا ده‌توانن بە ‏سەردانکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و داخڵکردنی ژمارەی ئەژمارەکەیان، ‏پسوڵەی کارەباکەیان ببینن و ئاگاداری کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو بن.‏

وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، خزمەتگوزارییەکی گرنگی ‏کارەبا لە هەولێر و دهۆک کەوتەکار و بەمنزیکانەش لە سلێمانی و هەڵەبجە دەکرێتەوە.‏

ئاشكراشیكردووه‌، هاوبەشانی کارەبا، لەمەودوا دەتوانن بە سەردانکردنی ماڵپەڕی ‏خزمەتگوزاریی کارەبا و داخڵکردنی ژمارەی ئەژمارەکەیان، پسوڵەی کارەباکەیان ببینن و ‏ئاگاداری کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو بن.‏

سیستمەکە، وێنەیەک لە پسوڵەی کرێی کارەبا لەگەڵ هەندێك زانیاریی دیکە پیشانی ‏سەردانیكەر دەدات و بەهۆیەوە دەتوانێت ئاگاداری تەواوی وردەکارییەکانی بەکارهێنانی ‏کارەبا بێت.‏

خزمەتگوزارییەكه‌ له‌ڕێگه‌ى ئه‌م سایته‌وه‌ به‌رده‌سته‌: ‏pswla.com

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت داوای كەمكردنەوەی دژوارییەكانی بەردەم دانیشتووانی شەنگال دەكات

نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، جەختدەكاتەوە لەسەر پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر بۆ كەمكردنەوەی ئاستەنگەكانی ژیانی دانیشتووانی قەزای شەنگال.…
Total
0
Share