مێژووی زێدان و ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر یانە ئینگلیزییەکان بەتایبەت چێڵسی

زێدان بەرامبەر یانە ئینگلیزییەکان مێژوویەکی باشی هەبووە

ئەمڕۆ، سێشەممە یەکەمین ڕووبەڕوبوونەوەی (چوون) قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدەدرێت.

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای دی ستیفانۆ میوانداری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەکات، هەوڵی هەردوو یانەکە بۆ بردنەوەیە بەتایبەت زینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەی شاهانە، کە لە نێو یاریگای خۆیدا یاریدەکات.

مێژووی زێدان و یانە ئینگلیزییەکان

لە ڕووی مێژووییەوە ڕاهێنەرە فەرەنسییەکەی مێرەنگی 10 یاری بەرانبەر یانە ئینگلیزییەکان ئەنجامداوە، چوار بردنەوە و سێ یەکسانبوون و سێ دۆڕاندنی تۆمارکردووە.

ڕیاڵی زێدان سێ یاری بەرامبەر لیڤەرپوڵ کردووە، چوار یاری بەرامبەر مانچستەر سیتی و دوو یاری بەرامبەر تۆتنهام و یارییەک بەرامبەر مانچستەر یونایتد.

مێژووی ڕیاڵ مەدرید و یانە ئینگلیزییەکان

لۆس بلانکۆس بە درێژایی مێژوو 42 یاری بەرامبەر یانە ئینگلیزییەکان ئەنجامداوە، 17 بردنەوە و 12 یەکسانبوون و 13 دۆڕاندنیان تۆمارکردووە.

بە درێژایی مێژووی یانە زەبەلاحەکەی مەدرید سێ ڕوبەڕوبوونەوەی بەرامبەر چێڵسی کردووە و ئەنجامەکانیان جێگەی گومانن، چونکە یەکسانبوونێک و دوو دۆڕاندنیان هەبووە و هیچ یارییەکیان لە شینپۆشەکانی لەندەن نەبردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا بە سێ گۆڵ سێ خاڵی لە سویسرا داماڵی و پەیامێکی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020، ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و سویسرا ئەنجامدرا،…
Total
0
Share