وەزارەتی دارایی هەرێم بە “لێبڕینی 21%” دەست بە دابەشكردنی موچە دەكات

پارە ژماردن لە نوسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاندووە، موچەی مانگی 10 بە لێبڕینی 21% دابەشدەكرێت و سبەی وەك یەكەم شوێنیش وەزارەتی تەندروستی موچە وەردەگرێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی كانونی یەكەم وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە وەك یەكەم شوێن وەزارەتی تەندروستی موچە وەردەگرێت.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشكردووە، دابەشكردنی موچەی مانگی 10 بە لێبڕینی 21% دابەش دەكرێت.

بەڵام وەزارەتەكە لیستی دابەشكردنی موچەی تەواوی وەزارەت و دەستەكانی بڵاو نەكردووەتەوە و نازانرێت لەماوەی چەند ڕۆژدا پرۆسەی دابەشكردنی موچە تەواو دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ لە بەشێكی شارەكانی هەرێمی كوردستان دژ بە نەدان و دواكەوتنی موچە، خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

ڤاكسینی دژە كۆرۆنا.. بۆ تەواوی دانیشتووانی وڵاتێك بێبەرامبەر

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم: لە هەموو لایەک زیاتر پەرۆش و خەمخۆری ژیان و گوزەرانی خەڵكین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share