لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی کوت – بەغداد 16 زیارەتکاری ئێرانی بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان پاسێکی کۆستەر و بارهەڵگرێک لەسەر ڕێگەی کوت – بەغداد ڕوویدا، لەئەنجامدا کەسێک مرد و 15 کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرجەم قوربانیانی ڕووداوەکە لە زیارەتکارانی ئێرانی بوون و برینی ژمارەیەکیان سەختە، بەمەبەستی چارەسە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.