ئەو دزەی بۆ چارەسەری خوشکەکەی دەستیبەسەر بانکێکدا گرت

ئەمڕۆ چوارشەممە، کچێکی لوبنانی بۆ ماوەیەک دەستیبەسەر یەکێک لە لقەکانی (بلوم بانک) لە وڵاتەکەیدا گرت، دوای دەستگیرکردنیشی دەرکەوت بۆ چارەسەری خوشکەکەی ئەو کارەی کردووە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە،”دەردەکەوێت، کچێکی لوبنانی بە چەکەوە هێرش دەکاتەسەر یەکێک لە لقەکانی بلوم بانک، چەند فەرمانبەرێک و هاوڵاتییەک کە لەو کاتەدا لەناو بانکەکەدا بوون بە بارمتە دەگرێت”.

کچە لوبنانییەکە، لە دوای ئەوەی بڕێک پارە لە بانکەکە دەبات، شوێنەکە جێدەهڵێت، بەڵام هەر زوو لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی لوبنانەوە دەستگیردەکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە، کچەکە، بڕی 20 هەزار دۆلاری لە بانکەکە بردووە، لەکاتی گەڕانەوەیدا خوشکەکەی لە ئۆتۆمبێلەکەیدا چاوەڕێی کردووە.

خوشکی، تاوانباری ڕووداوی دزیکردن لە بانکەکە، دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە بووە، تاوانی دزیەکەش هەر لەپێناو دەستکەوتنی چارەسەرییەکانی ئەو بووە.

بابەتی پێشتر

پادشای نوێی بەریتانیا 100 كەس لە كارەكانیان دەردەكات

بابەتی دواتر

16 زیارەتکاری ئێرانی لە عێراق بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share