ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستی پێ‌کرد، ئینته‌ر میلان یه‌که‌مین بردنه‌وه و تۆتنهام دۆڕاندنی تۆمارکرد .
یانه‌ی ڤیکتۆریا پلزن له “دوسان ئارینا” میوانداریی ئینته‌ر میلانی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی سیمۆنی ئینزاگی کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “نێراتزۆری” له خوله‌که‌کانی 20، 71 له‌لایه‌ن ئێدین دزیکۆ و دێنزڵ دومفرێسه‌وه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه‌که، ئینته‌ر میلان سێ خاڵی کۆکرده‌وه، له کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا به جیاوازی گۆڵ ده‌چێته پله‌ی سێیه‌م له‌دوای یانه‌کانی بایرن میونشن و به‌رشلۆنه.
لشبۆنه له کاتی زیادکراودا ده‌رکه‌وت
له یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌کانی سپۆرتینگ لشبۆنه‌ی پۆرتوگالی و تۆتنهامی ئینگلیزی له یاریگای “خوسێ ئالڤالادی” ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، یانه‌ی خانه‌خوێ به دوو گۆڵی کوشنده‌ی پاولینیۆ و ئارسه‌ر گۆمێز که له دوواین ساته‌کاندا (خوله‌کی 92 و 94) تۆمارکران، بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.
به‌پێی ئه‌نجامه‌که، سپۆرتینگ به کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی کۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می گرت.