تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی پیرەمەگرون داواكراو بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتن گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

لەئێستادا تۆمەتبار (أ.ع.ع.) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (289-298) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی دادگای ناوبراو دەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دەزگای دژەتیرۆر كۆبووەوە

بابەتی دواتر

چاڤی چاوی بڕیوەتە یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەسێكی بە چەقۆ برینداركردبوو هەڵاتبوو.. پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی بڵاویكردەوە، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌چه‌قۆ هاوڵاتییه‌كی‌ به‌سه‌ختی‌ بریندار كردبوو، دواتر…
Total
0
Share