وەزارەتی پەروەردە بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە گۆڕانکاریی لە کاتی دەوام و ماوەی وانەکاندا کرد

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی لە کاتی دەوام و ماوەی وانەکاندا کرد و هۆکارەکەشی هاتنی مانگی ڕەمەزانە و بۆ هەر وانەیەک پێنج خولەک کەمکراوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە، دەوامی بەیانیانی خویندنگەکان لە کاتژمێر 8:00 دەستپێدەکات، دەوامی نیوەڕوان لە کاتژمێر 12:15 خولەک دەستپێدەکات و دەوامی ئێوارانیش لەکاتژمێر 4:30 دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەمدەکرێتەوە.

هەر ناوەندێکی خوێندنیش نەگونجا بەرلە بانگی ئێوارە دەستپێبکەن دەتوانن لەکاتژمێر 7:30 دەستپێبکەن.

گۆڕانکارییەکانی وەزارەتی پەروەردە:

١- دەوامی بەیانیان کاتژمێر(8:00)دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە .

٢- دەوامی نێوەرۆیان کاتژمێر( 12:15) دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە .

٣- دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکانی ئێواران کاتژمێر (4:30) دەستپێدەکات، ئەو ناوەندانەی خوێندیش کە پێش بانگی ئێوارە بۆیان نەگونجا دەکرێت کاتژمێر (7:30 )دەست پێ بکەن. بەهەمان شێوەی دەوامی بەیانیان و نێوەرۆیان پێنج خولەک لە وانەکانیان کەم دەکرێتەوە.

٤- ناوەندەکانی خوێندن نابێت گۆرانکاری لە خشتەی وانەکان بکەن، هەر مامۆستایەک کە کۆتا وانەی تەواو بوو بەئاگاداری بەڕێوەبەر دەتوانێت ناوەندی خوێندن بەجێبهێڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتی: خەیاڵتان خاوە، سلێمانی بە پەیامە ژەهراوییەكان نەترساوە و ناشترسێت

بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، كاتێک هەموو شتێک بە…
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: لە ئایندەیەکی نزیکدا داوای مووچەی مانگی هەشت دەکەین

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕێین هەرێم داهاتی نانەوتی رادەستبکات، تاوەکو لە ئایندەیەکی نزیکدا داوای مووچەی مانگی هەشت…
Total
0
Share