گرانبەهاترین یاریزانان لەهەر یانەیەکی پریمەرلیگ لە ئۆبامیانگەوە بۆ مۆتینیۆ

گاریس بەیل خاوەن بەرزترین موچەیە لە مێژووی خولی نایابی ئینگلیزی

خولی نایابی ئینگلیزی لە خولە ناوخۆییەکانی دیکەی ئەوروپا جیاوازترە، بەوپێیەی یاریزانان لەم خولەدا بڕێکی بەرز موچە بەدەستدەهێنن.

بەشێوەیەکی گشتی یانەکانی پریمەرلیگ ساڵانە داهاتیان لە ڕێگەی مافەکانی پەخشی تەلەفزیۆنی  و داهاتەکانی دیکەوە زیاتر لە یانەکانی دیکە بەدەستدەهێنن، ئەم دۆخە داراییەش کاریگەری لەسەر پێگەی یاریزانان و بڕی موچە و داهاتیان دروستکردووە.

لە ڕووی تاکە کەسییەوە، کیڤن دی برۆینە و داڤید دی خیا و گاریس بەیل بە گرانبەهاترین یاریزانان ئەژماردەکرێن، کە ساڵانە زیاتر لە 20 ملیۆن یورۆ موچە بەدەستدەهێنن، بەتایبەت شەمەندۆفێرەکەی وێڵز کە لە هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و تۆتنهامەوە زیاتر لە 35 ملیۆن یورۆ کۆدەکاتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی پۆلێنی گرانبەهاترین یاریزانانی لە هەر یانەیەکی بەشدار لە خولی نایابی ئینگلیزی بەم شێوەیە کردووە:

پیێر ئیمیریک ئۆبامیانگ (ئارسیناڵ) 14.68 ملیۆن یورۆ

تۆماس پارتێ (ئارسیناڵ) 14.68 ملیۆن

جاک گریلیش (ئەستۆن ڤێلا) 7 ملیۆن

ئادەم لالانا (برایتۆن) 5.31 ملیۆن

بێن می (بێرنڵی) 3.23 ملیۆن

بین چیڵویڵ (چێڵسی) 11.2 ملیۆن

وێڵفرێد زاها (کریستاڵ پاڵاس) 7.64 ملیۆن

بێرنارد (ئێڤەرتۆن) 7 ملیۆن

ئالفۆنس ئاریۆلا (فولهام) 4.40 ملیۆن

ڕۆدریگۆ (لیدز یونایتد) 3.39 ملیۆن

جەیمی ڤاردی (لیستەر سیتی) 8.20 ملیۆن

محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ) 11.75 ملیۆن

کیڤن دی برۆین (مانچستەر سیتی) 20.5 ملیۆن

داڤید دی خیا (مانچستەر یونایتد) 22.2 ملیۆن

جۆیلینتۆن (نیوکاسڵ) 5 ملیۆن

فیڵ جاجێڵکا (شیفێڵد یونایتد) 2.94 ملیۆن

دانی ئینگز (ساوزامپتن) 4.40 ملیۆن

گاریس بەیل (تۆتنهام) 35.24 ملیۆن

کیران گیبز (وێست برۆمیچ) 3.23 ملیۆن

جواو مۆرینیۆ (وڵڤەرهامپتن) 5.87 ملیۆن

بابەتی پێشتر

ئالابا کۆتاییهاتووە؟ بایرن لەگەڵ جێگرەوەی ئالابا دەستی بە دانوستاندن کردووە

بابەتی دواتر

لە هەرێمی کوردستان 50 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆتینیۆ سێ بژاردەی لەبەردەمدایە

فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی، ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە بۆ بەردەوامبوون لە یاریگاکانی ئەوروپا تەنها سێ بژاردەی لەبەردەمدایە و ناچاریشە موچەکەی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ چوارینه‌ ئارسیناڵی کوتا به‌زه‌ویدا و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 12ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ تۆمارکرد. ئه‌ستێره‌کانی ڕێدز له‌…
Total
0
Share