ڕاهێنەری نیوکاسڵ بۆ ڕۆناڵدۆ: سەرکەوتووبێت، پێویستمان پێی نییە

ڕاهێنەری یانەی نیوکاسڵ، ئیدی هاوی هەواڵی پەیوەندیکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە یانەی نیوکاسڵەوە ڕەتدەکاتەوە.

میدیاکانی بەریتانیا و جیهان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاشکرایانکرد، لە ئەگەری سەرکەوتنی یانەی نیوکاسڵ بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی یانەی نەسڕی سعوودی بەجێدەهێڵێت و پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکەوە دەکات، ئەوەشیان وەک یەکێک لە بەندەکانی نێو گرێبەستی ئەفسانە پۆرتوگالییەکە ناوبرد.

لەو بارەیەوە ئیدی هاویی ڕاهێنەری “ماگپایس” دەڵێت، “هیوای سەرکەوتن بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەخوازین، بەڵام هەواڵی پەیوەندیکردنی بە ئێمەوە لە ئەگەری سەرکەوتنمان بۆ چامپیۆنزلیگ دوورە لەڕاستییەوە.”

یانەی نەسڕی سعوودی پەیوەندیی کارگێڕیی لەگەڵ یانەی نیوکاسڵدا هەیە، سەرچاوەی داهاتی هەردوو یانەکە سەرمایەی سعوودیەیە، بۆیە چاوەڕواندەکرا کریستیانۆ وەرزێک لە نەسڕ یاریبکات و پاشان درێسی نیوکاسڵ بپۆشێت.

بابەتی پێشتر

ئیلۆن مەسك 9 ملیار دۆلاری لەدەستدا

بابەتی دواتر

پیکێ پەشیمانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share