(304) ملیۆن و شەش یاریزان قەرەبووی کریستیانۆیان نەکردووەتەوە

کریستیانۆ لەم وەرزەدا زیاتر لە جێگرەوەکانی لە ڕیاڵ مەدرید گۆڵی تۆمارکردووە

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ماوەی دوو وەرزەدا چەندین ئەستێرەی لاوی لە پێگەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەگەڕخستووە، بەڵام هیچیان سەرکەوتوو نەبوون لە پڕکردنەوەی پێگەی ئەفسانە پۆرتوگالیەکە.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی ئاس، لە ماوەی دوو ساڵ و نیودا سەرۆکایەتی یانەی شاهانە شەش یاریزانی بە تێچووی (304) ملیۆن یورۆ لە پێگەی “دۆن کریستیانۆ” بەگەڕخستووە، بەڵام بە سەرجەمیان نەیانتوانیوە لەڕووی داتاییەوە یانەکە بگەڕێننەوە لوتکە.

ڤینیسیۆز جونیۆر، ماریانۆ دیاز، براهیم دیاز، ئیدین هازارد، ڕۆدریگۆ، لوکا یوڤیچ، تێچووی گواستنەوەیان زیاتر لە 300 ملیۆن بووە و سەرەڕای ئەوەی هەندێکیان لە پێگەی کریستیانۆ یاریناکەن، بەڵام نەیانتوانیوە کەلێنی ڕۆیشتنی کریستیانۆ پڕبکەنەوە و تەنها (35) گۆڵیان تۆمارکردووە، واتا بۆ هەر گۆڵێک (8.6) ملیۆن یورۆ.

لە ڕووی داتاییەوە، کریستیانۆ لە سەرجەم هێرشبەرانی ڕیاڵ مەدرید باشتر دەرکەوتووە

لە ماوەی دوو وەرز و نیودا، ڤینیسیۆز 13 گۆڵ، ڕۆدریگۆ هەشت گۆڵ، ماریانۆ دیاز شەش گۆڵ، هازارد چوار گۆڵ، یوڤیچ دوو گۆڵ، براهیم دیاز دوو گۆڵیان تۆمارکردووە.

لە بەرانبەردا ئەفسانە پۆرتوگالیەکە سەرەڕای ئەوەی یانەکەیی گۆڕیوە و لە خول و کەشێکی دیکە یاریدەکات، لە 122 یارییدا 95 گۆڵی تۆمارکردووە بە نێوەندی ڕێژەی (0.77)ی گۆڵێک لەهەر یارییەکدا، واتا بەرانبەر هەر ملیۆنێکی نرخی گواستنەوەی گۆڵێکی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی میلان

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share