ڤاکسینی وەرگرتووە؟ دیۆکۆڤیچ بەشداری ئوسترالیای کراوە دەکات

ئەستێرەی سڕبی و یەکەمی ڕیزبەندیی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ ناوی لە لیستی یاریزانە بەشدارەکان لە پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوەدا هاتووە.

بەپێی زانیاریی میدیا بیانییەکان، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ ناوی لە لیستی یاریزانە بەشدارەکانی جامی ڕایەڵەی یاریزانە پیشوەرەکانی (ATP)دا هاتووە، ئەم پاڵەوانێتییەش بڕیارە لە 17ی کانونی دووەمی 2022 دەستپێبکات و لە 30ی هەمان مانگ کۆتاییبێت، کە ئەوەش بەڵگەیە لەسەر بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوە.

ئەستێرە 34 ساڵەکە لە ڕابردوودا ئامادەنەبوو ئاشکرایبکات کە ڤاکیسنی دژەکۆرۆنای وەرگرتووە یان نا، هەندێک لە سەرچاوەکان دووپاتیانکردەوە، یاریزانەکە دژی ڤاکسینە و ئامادەش نییە ئەوکارە بکات، کە دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی لە پاڵەوانێتییە گەورەکانی گراند سلام.

“نۆلیتۆ” ناوی لە لیستی ئەو یاریزانانەدا هاتووە، کە بەشدارن لە جامی “ئەی تی پی”، کە بڕیارە لە نێوان یەک بۆ نۆی مانگی کانونی دووەم ئەنجامبدرێت بەبەشداریکردنی 16 هەڵبژاردە، ئەوەش جارێکی دیکە بەڵگەیە لەسەر خۆڤاکسینکردن و بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوە.

بابەتی پێشتر

گەوهەرەکەی ئەڵمانیا بەرشلۆنە ڕەتدەکاتەوە و چاوی لە دۆرتمۆندە

بابەتی دواتر

پێنج هێرشبەری ناودار لەم وەرزەدا تووشی نەزۆکی بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share