مێسی نزیكە لەوەی بەسەرەكی یارییبكات

لیۆنێل مێسی بۆ جاری دووەم بەشداری ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی كرد و هیچ ئازارێك لە قاچیدا بەدی نەكرا، بەوەش ئەگەری بەشداریكردنی لە یارییەكەی فەنزوێلا زیاتر بووە.

مێسی بەهۆی پێكانەوە بەشداری دواین یاریی پاریس سانجێرمان بەرامبەر مۆناكۆی نەكرد.

بەڵام بە بێ هیچ كێشەیەك دوو جار لە ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەشداری كردووە.

ئەرجەنتین سەركەوتنی بۆ مۆندیالی  قەتەر مسۆگەركردووە، لە دوو گەڕی داهاتوودا بەرامبەر فەنزوێلا و ئیكوادۆر یارییدەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئۆکرانیا لە کۆتا ساتدا سویدی تێپەڕاند و سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی یورۆ

ئەمشەو، سێشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەی قۆناغی (16)ی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئۆکرانیا بردنەوەی بەرامبەر سوید تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا،…
Total
0
Share