ڕادوکانۆ لەگەڵ ڕاهێنەرەکەی ئەنجلیک کیربەر دەستبەکاردەبێت

تێنسزانی بەریتانی، ئیما ڕادوکانۆ دەدستبەرداری ڕاهێنەری پێشووی بووە و لەگەڵ ڕاهێنەری پێشووی ئەنجلیک کیربەری ئەڵمانی دەستی بە مەشق و ڕاهێنان کردووە.

ڕادوکانۆ لەدەستپێکی ساڵی 2022وەوە لەگەڵ تۆربین بێڵتز مەشق و ڕاهێنانەکانی وەرز دەستپێدەکات، ئەو ڕاهێنەرەی پێشتر لەگەڵ ئەنجلیک کیربەری ئەڵمانی کاریکردووە و یەکێکە لە ئەزمووندارەکانی بوارەکە، لە بەرامبەردا ئەندرۆ ڕیچاردسۆن دەستبەتاڵ دەبێت.

لەوبارەیەوە ڕادوکانۆی پاڵەوانی ئەمریکای کراوە “فلاشینگ میدۆز” بەسەرچاوەکانی ڕاگەیاندووە، “کارکردن لەگەڵ بێڵتز دەستکەوتێکی گەورەیە، چونکە ڕاهێنەرێکی شارەزا و ئەزمووندارە، زۆر پەرۆشم بۆ دەستپێکی کارەکانم، دڵنیاشم ساڵی داهاتوو ئەنجامەکانم باشتر دەبێت”.

ئیما ڕادوکانۆ لە دوایین بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان، بەرامبەر “وانگ زینیو”ی چینی دۆڕاندنی تۆمارکرد، سەرەڕای ئەوەی هەڵگری یەکێکە لە ناسناوە گەورەکانی فلاشینگ میدۆز و چاوەڕوانی زیاتری لێدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ سێ گۆڵ له‌ لیسته‌ری برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگ 

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد. له…
Total
0
Share