كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ناگیلسمان پێش یارییەكەی بایرن میونشن

ناگیلسمانی ڕاهێنەری بایرن میونشن پێیوایە بەرشلۆنەی ڕكابەریان ئاستیان زۆر بەرز بۆتەوەو تیپەكەشیان یاریزانی نوێی زۆر بۆ هاتووە.

هیواشی خواست لیڤاندۆڤسكی لە یانە نوێیەكەی سەركەوتوو بێت و بەرەو پیشچون بەخۆیەوە ببینێت.

جەختیشی كردەوە كە بەرشلۆنە تەنها بریتی نییە لە لیڤا و كۆمەڵێك یاریزانی باشی هەیە.

بەشێك لە قسەكانی ناگیلسمان

/ ئێمە بەرشلۆنە دەناسین و دەزانین یاریزانی نوێی كڕیوە، تیپەكە ڕوحییەتێكی نوێی هەیە، ئەتوانین یاریی كۆتایی لە بیرەوەریی خۆمان بسڕینەوە.

/ بەرشلۆنە بەرەو پێشچونی تەواوی بەخۆوە بینیوە، سەردەمێكی نوێی دەستپێكردووە

/ بەرشلۆنەی نوێ شەڕانین و بە باشی بەرگریی دەكەن، یاریزانەكانی ناوەڕاستیشی باشە

/ هیوادارم لیڤاندۆڤسكی چەند ساڵێكی باش بەڕێبكات لەوێ، بەردەوام لای ئێمە 40 گۆڵی تۆماردەكرد

/ كیمیچ و سابیستر لە ناوەراست یاریی دەكەن، سابیستیر بەرگرییەكی باشی كرد یاریی ڕابردوو بەرامبەر بەرشلۆنەش پێویستمان بەوەیە.

/ نازانم جارێ دیلیخت یاریی پێبكەم یان ئۆبایانكۆ

/ سادیۆ مانێ كێشەی لەمسەی كۆتایی هەیە، هەندێ حاڵەتی ئۆفسایدیشی بۆ دروستبووە، پێویستە متمانەی زیاتری بەخۆی بێت، هێشتا نەگەیشتۆتە لوتكەی ئاستی خۆی، لە ئێستادا من لە ئاستی ڕازیم.

/ لیڤا بەشێكی گرنگی یانەی بایرن بوو، دڵخۆش دەبم بە بیبینینەوەی

/ بەرشلۆنە تەنها لیڤاندۆڤسكی نییە ، یاریزانی مەترسیداری تری زۆر تیایە

/ تاقیكردنەوەیەكی قورسە بۆ ئێمە بەرامبەر یانەیەكی بەهێزی ئەوروپا

بابەتی پێشتر

ئەوقافی سلێمانی: ئەو ڕەخنانەی لە بەڕێوەبەری مزگەوتەکان گیراوە دوورن لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی

بابەتی دواتر

دوای بڕیارەکانی قوباد تاڵەبانی مامەڵەی زیاتر لە 50 پڕۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share