(ڤیدیۆ) ئۆساسونا بەسەر بلباودا سەرکەوت و گەیشتە کۆتایی جامی ئیسپانیا

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا “کۆپا دێل رێ”، یانه‌ی ئۆساسونا له دەرەوەی‌ یاریگای خۆیدا یەکسانبوونی به‌رامبه‌ر ئەتلەتیک بلباو تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، یانه‌ی ئەتلەتیک بلباو له‌ یاریگای “سان مامێس” ڕووبەرووی یانه‌ی ئۆساسونا بووەوە، یارییەکە‌‌ بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی بلباو لە خولەکی 33 لەلایەن ئیناکی ویلیامزەوە تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 116ی کاتی زیادکراوی دووەم لەلایەن پابلۆ ئیبانێزەوە تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامە تۆمارکراوەکە، ئۆساسونا بە کۆی ئەنجامی چوون و گەڕانەوە (2-1) بەسەر ئەتلەتیک بلباودا سەرکەوت و بلیتی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیای بڕی.

لە یاریی کۆتاییدا، ئۆساسونا بەرامبەر بە براوەی کلاسیکۆ یاریدەکات کە بڕیارە سبەیشەو چوارشەممە، لە یاریگای “کامپ نو” ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئۆساسونا تۆمارکرد

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خوولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئۆساسونا تۆمارکرد.…
Total
0
Share