کەسوکاری ئەم پیاوە دەیانەوێت ناوی لە کتێبی گینسدا تۆماربکەن

کەسوکاری پیاوێکی ئەفریقی وڵاتی ئیریتریا دەیانەوێت لیژنەی بەدواداچوون بۆ بەتەمەترین کەسی جیهان لە کتێبی گینسدا ئاگاداربکەنەوە، کە بابەگەورەی ئەوان کاتێک مردووە تەمەنی 127 ساڵ بووە.

بەپێی ئەو تۆمارەی لە کتێبی گینسدا هەیە بۆ بەتەمەنترین کەسی جیهان، ژنێکی فەڕەنسییە کە 122 ساڵ و 164 ڕۆژ ژیاوە.

بەپێی زانیارییەکانی کەسوکاری ئەو پیاوە ئەفریقییە کە ناوی “ناتابی تین سوو”ە ساڵی 1894 لە دایکبووە و ئەمساڵ مردووە، هاوکات لە بەڵگەنامەکانی کەنیسەشدا تۆمارکراوە ئەو پیاوە هەمان ساڵ “شۆردنی پیرۆز”ی بۆکراوە.

بەشێک لە دانیشتوانی زەوی پێیان وایە خەڵکانێکی زۆر هەن، کە زیاتر لەو پێوەرەی لە گینس تۆمارکراوە ژیاون، بەڵام بەهۆی نەگونجانی بارودۆخەوە، نەتوانراوە ناو و بەڵگەنامەکانی ئەو کەسانە بگەیەندرێتە لیژنەی کتێبی گینس بۆ تۆمارکردن.

لە هەرێمی کوردستانیش بەشێک لە هاوڵاتییان دەڵێن، تا سەرەتاکانی ئەم سەدەیەش خەڵکانێک ژیاون لە ساڵەکانی 800 لەدایک بوون.

بەهۆی ناڕونی و نەبوونی فەرمانگەی تۆمارکردنی ناو بۆ دەرهێنانی کارتی ناسنامە لەهەرێمی کوردستان، بەشێک لەوکەسانەی کە تەمەنیان درێژتربووە لە 100 ساڵ بە وردی و لەکاتی خۆیدا ڕۆژی لەدایکبوونەکەیان تۆمارنەکراوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کشتوکاڵ پێوەرەکانی دەستنیشانکردنی جوتیاری نمونەیی ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

ئەم بەناوبانگانە بۆ وا دەکەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share