شنۆ عوسمان: بافڵ جەلال تاڵەبانی وەڵامی تەلەفون دەداتەوە

ڕۆژنامەنووس، شنۆ عوسمان لە نووسینێكیدا دەڵێت، “لامان سەیرە بەرپرسێكی باڵا وەڵامی تەلەفون بداتەوە و لامان سەیرە توڕەبێت بە تایبەت بە لەكاتێكی نەگونجاودا، بەڵام لامان سەیر نییە زۆر بە ڕاشكاوی دەڵێت، “من جوابی هەموو تەلەفۆنێك دەدەمەوە”.

ئەو ڕۆژنامەنووسە دەڵێت، “وەڵامدانەوەی تەلەفون لەلایەن كەسی یەكەمی یەكێتییەوە جێی دەستخۆشییە، ئاخر بۆ تانەی لێبدەین، فەرموو بەتەحەداوە دەڵێم وەزیر هەیە، بەڵكو بچووكتر لە وەزیر بریكار و بەڕێوەبەری گشتیی هەن نەك وەڵام ناداتەوە، بەڵكو بێزی نایەت تەماشای نامە و داواكارییەكانیشت بكات، ئیتر بۆ وەڵامدانەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی جێی دەستخۆشی نەبێت”؟

دەشڵێت، “ئێمە دەمانەوێت سەركردە و سەرۆك و بەرپرسەكان زمانی فریشتەیان هەبێت، واتا بەدەستی خۆمان دەمانەوێت سەركردە و بەرپرسەكان سیفەتی مرۆڤی ئاسییان لێوەرگرینەوە و بیانخەینە سنووری پیرۆزی، هەموو كەسێك هەڵدەچێت و توڕەدەبێت و هیچ مرۆڤێك نییە لەساتی نەشیاو تەلەفونی بۆ بكەیت هەڵنەچێت، بۆیە بافڵ جەلال تاڵەبانیش مرۆڤە و هەڵچوونی ئاساییە”.

شنۆ عوسمان پێیوایە، “سیاسەت لای ئێمە واتا قسەی قەبە، سیاسیش لای ئێمە واتا كەسێك كە لە بورجی عاجی نەبینراودا بێت، ئەم كوڕەی مام جەلال و هێرۆخان لە ئەوروپا ژیاوە ئاسایییە لای تەلەفونی بۆ بكرێت و وەڵامبداتەوە، ئیتر بۆ نەبێتە خوویەكی نوێی لەناو سیاسییەكان كە وەڵامبدەنەوە”.

ئەو ڕۆژنامەنووسە جەختدەكاتەوە، “بافڵ جەلال تاڵەبانی بەئاشكرا دەڵێت، “من وەڵامی هەموو كەسێك دەدەمەوە، ئەمە جێی دەستخۆشییە، وەرن با بەكاریبهێنن بۆ پرسیاركردن لەبارەی دۆخی سلێمانی و هەرێم و عێراق، با بەكاریبهێنن لە فەرمانگەیەك یاخود لە شوێنێك لەم دەڤەرەدا ڕێگری و دەستدرێژی كارمان بۆ ناكرێت، بۆچی وابكەین كەسی یەكەمی یەكێتیش كە خاوەن دەسەڵاتێكی زۆرە وەڵام نەداتەوە وەك هەندێك بەرپرسی بچووكی تر”.

بە بڕوای شنۆ عوسمان، دیموكراسی و ئازادی بەمانای ئەوە نایەت كە ڕێگە بە تۆ بدەم هەموو قسەیەك بكەیت، بەڵام بۆ من نەبێت بەرگری بكەم، هەندێك بێ ئاگای سیاسی وا لە دونیای بیركردنەوەی ئازاد گەیشتوون، باشە بافڵ جەلال تاڵەبانی كوڕێكە هیچ پۆست و پلەیەكی نییە، كاتژمێر سێ تەلەفۆنی بۆ دەكرێت هەر كەسێك لە ئێمەبین هەر وا وەڵامناداتەوە؟..نموونەیەكی سەیر هاوڕێیەكم پێی وتم، گوێت لێبوو بافڵ جەلال تاڵەبانی چۆن وەڵامی دایەوە؟.. منیش پێم وت خۆ تۆ لەبەردەمی مندا دوو سێ جار بەزمانێك وەڵامی دایكی خۆتت داوەتەوە منت تووشی شۆك كردووە”!!

لە كۆتایی نووسینەكەیدا ئەو ڕۆژنامەنووسە دەڵێت، “سەیرتر لە هەمووی دەبوو یەكێتییەكان بەرگری تەواوییان لەو تایبەتمەندییە نوێیە بكردایە كە سەرۆكی حزبەكەیان، وەڵامدەداتەوە، بۆیە هەندێك سەركردایەتی و بەرپرسی دیكەی حزبی و یاخود حكومی لێوەی فێربن”.

بابەتی پێشتر

بەغداد بەڵێن بە هەرێم دەدات

بابەتی دواتر

ئەو پەنابەرانەی لە یۆنان پەنجەمۆریان كردووە مەترسی هەیە دیپۆرتبكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەكاتی داخستنی بازاڕدا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی بەخۆوە بینی و بەهای 100…
Total
0
Share