ئەو پەنابەرانەی لە یۆنان پەنجەمۆریان كردووە مەترسی هەیە دیپۆرتبكرێنەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ئاستی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا باس لە بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران نەكراوە، جەختیشدەكاتەوە بڕیارێك هەیە تا ئێستا نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە كە بەریتانیا دەیەوێت ژمارەیەك لە پەنابەران بگەڕێنێتەوە بۆ یۆنان.

بەكر عەلی، سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەران لەسەر ئاستی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا، بەڵام بەریتانیا پێشتر بڕیارێكی دەركردووە كە ئەو كۆچبەرانەی لە یۆنان پەنجەمۆریان كردووە و لە بەریتانیان بگەڕێندرێنەوە بۆ یۆنان، بەڵام تا ئێستا ئەو وڵاتە بە فەرمی وەڵامی نەداوەتەوە.

ئاشكرایكرد، “لەلایەكی دیكەوە توركیا دەیەوێت دەروازەكانی بە ڕووی یۆناندا بكاتەوە و سەرجەم كۆچبەرانی كە لە وڵاتەكەدان ڕوو لە یۆنان و وڵاتانی ئەوروپا بكەن و ئەگەر ئەو هەنگاوە جێبەجێبكات گرفتێكی گەورە دووچاری یۆنان و وڵاتانی ئەوروپا دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەپڵی شەڕ مانۆڕی ئەتۆمیی تێكەوت
سەرۆكی ئۆكرانیا لە میونخەوە: ڕوسیا و جوداخوازەكان شەڕیان دەوێت، نەك ئێمە

لە دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا گرژی بەردەوامە، لایەنگرانی ڕوسیا، ئۆكرانیا بە هێرشكردنە سەریان تۆمەتبار دەكەن، بەڵام سەرۆكی ئۆكرانیا بەپێچەوانەوە،…
Total
0
Share