راوێژكارێكی سودانی: ساڵی داهاتوو سەرجەم مامەڵە ناوخۆییەكان بە دینار دەبێت

راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ساڵی داهاتوو سەرجەم مامەڵە ناوخۆییەكان لە بری دۆلار بە دینار دەبێت و كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و خانووبەرەش بە هەمان شێوە بە دینار دەبێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بۆ پاراستنی بەهای دینار پێویستە لەناوخۆی وڵاتدا مامەڵە داراییەكان بە دراوی ناوخۆیی بێت و عێراقیش پابەنددەبێت و سەرجەم مامەڵە ناوخۆییەكان لە ساڵی نوێوە لە بری دۆلار بە دینار بێت و وتیشی، “لە هیچ وڵاتێكدا رێگانادرێت مامەڵە بە دراوی وڵاتێكی دیكە لەناوخۆی وڵاتەكەدا بكرێت”.

راشیگەیاند، هەر كەسێك پێچەوانەی رێنمایی و یاسای تایبەت بە دراوەكان مامەڵە بكات لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت و دەبێت و كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و خانووبەرە لە بری دۆلار بە دینار دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رووانگەی ئابوریی عێراق: بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند

رووانگەی ئابوریی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رۆژێکدا 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند. رووانگەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی…
Total
0
Share