لە کۆبوونەوەی سەندیکای پارێزەرانی عێراق شەڕ و پێکدادان روویدا

لە کۆبوونەوەی دەستەی گشتیی سەندیکای پارێزەرانی عێراق گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان ئەندامانی دەستەکە روویدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی گشتیی سەندیکای پارێزەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجەی سەندیکاکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ بە بودجەی سەندیکای پارێزەران نەدرا و بڕیاردرا خودی بودجەکە و هەژماری کۆتایی بۆ دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی رەوانەبکرێت و لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە بکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان ژمارەیەک لە پارێزەرانی ئەندام لە سەندیکاکە روویدا و بەهۆیەوە کۆبوونەوەکە هەڵگیرا.

ئەمە یەکەمینجارە لە مێژووی عێراقدا سەندیکایەک وردەکاریی بودجەکەی رەوانەی دادگا بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لە ماوەی هەفتەیەکدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی هەفتەیەکدا، رێکارەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواودەکرێن و هەناردەی…
Total
0
Share