ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ سوارێز: یانەیەک بۆخۆت بدۆزەرەوە

ئیدارەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆندی لویس سوارێزی ئورۆگوایی نوێناکاتەوە، داواشیان لێکردووە یانەیەکی دیکە بۆخۆی بدۆزێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی گۆڵی نێودەوڵەتی، بەڕێوەبەرانی ڕۆخی بلانکۆس بە لویس سوارێزی هێرشبەری ئورۆگواییان ڕاگەیاندووە، لەکۆتایی وەرزدا گرێبەستەکەی کۆتاییدێت و هیچ پلانێکیان بۆ نوێکردنەوەی دانەڕشتووە، داواشیان لێکردووە بەدوای یانەیەکی نوێدا بگەڕێت.

تێچووی گواستنەوەی “پێستۆلێرۆ” بۆ هەر یانەیەکی دیکە 10 ملیۆن یورۆیە، ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە یاریزانەکە لەلایەن چەند یانەیەکی گەورەوە داواکراوە لەنموونەی یانەکانی ئیشبیلیە و ئارسیناڵ.

سوارێز مانگی ئەیلولی 2020 بەبڕی 28 ملیۆن یورۆ لە یانەی بەرشلۆنەوە پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە کرد، موچەی ساڵانەی بە حەوت ملیۆن خەمڵێنراوە، تاوەکو ئێستا 72 یاری لە پێکهاتەکانی سیمیۆنیدا کردووە، 32 گۆڵی تۆمارکردووە و شەش گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

ئۆلیگاریشی چییە و چۆن دەستیان بە توانا سیاسی و داراییەكانی پوتینەوە گرتووە؟

بابەتی دواتر

كۆمپانیایەك ئامادەیە بەنزین بە هەرزانتر بۆ سلێمانی هاوردەبكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share