سوارێز: بیری مێسی دەکەم و خۆم بۆ ئەم ڕۆژە ئامادەکردبوو

سواڕێز بیری مێسی دەکات و دانی پێدانانێت هەڵوێستی بەرانبەر بەرشلۆنە چۆنە

هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، لویس سوارێز بیری لیۆ مێسی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە دەکات و لەبارەی بەرشلۆنە و ڕۆناڵد کومانەوە هەڵوێستی خۆی ئاشکرادەکات.

“پێستۆلێرۆ” بە گۆڤاری فرانس فوتباڵی ڕاگەیاندووە، ” بیری مێسی دەکەم، هەموو جیهان دەزانن پەیوەندی نێوانمان چۆن بوو، بیری گفتوگۆی ڕۆژانەی نێوانمان دەکەم لە بارەی ژیانەوە دەمانکرد”.

هەروەها دەڵێت، ” منداڵەکانم لەگەڵ منداڵەکانی مێسی پەیوەندی هاوڕێیەتیان پێکهێنا، بەڵام دەمانزانی ڕۆژێک دێت جیادەبینەوە و خۆمان بۆ ئەو ڕۆژە ئامادەکردبوو، ژمارەکان گوزارشت لە لیۆ مێسی دەکەن، تەمەنی 33 ساڵ یان 35 بێت جیهان دەزانێت بۆچی باشترینی جیهانە، هیوادارین بەو ئاستەوە بەردەوامبێت لە بەخشینی تاموچێژ پێمان”.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بەرشلۆنە و مێسی دەڵێت، ” بیری کامیان دەکەم، مێسی یان بەرشلۆنە؟ مێسی ئەو وەڵامەتان دەداتەوە، بەشێوەیەکی ئاسایی ڕاهێنەر بیری من ناکات، چونکە وتی ئەو بڕیاریداوە دەستبەردارمبن، بەڵام دڵنیام لیۆ بیری ئەو هاوڕێیەی دەکات کە هەموو ڕۆژێک لەگەڵیدا ژیاوە”.

لە کۆتاییدا دەربارەی ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی دەدەوێت و جەخت دەکاتەوە، لە توانایدایە باشتر خۆی بگونجێنێت و ئاستی لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەکاندا باشترین بەڵگەیە.

بابەتی پێشتر

پەروەردەی هەولێر ئاگادارییەک بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وانەبێژی بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

گواردیۆلا بە نهێنی هەوڵ بۆ ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share