وەزیری كارەبا پەیامێك دەداتە هاوڵاتییان

وەزیری كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، “پێداگری لەسەر كۆكردنەوەی پارەی كارەبا دەكەین و بەشێكی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی بواری كارەبا بەكاردەهێنینەوە”.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە، كەمال محەمەد وەزیری كارەبای هەرێم سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای دهۆكی كرد و لەگەڵ و لێپرسراوانی فەرمانگەكە كۆبووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزیری كارەبا ڕایگەیاندووە، “پێداگری لەسەر كۆكردنەوەی پارەی كارەبا دەكەین و بەشێكی داهاتەكەشی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی كارەبا بەكاردەهێنینەوە، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر هەنگاوەكانی دانانی پێوەری زیرەك بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتییان و زیاتركردنی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان”.

بابەتی پێشتر

ڕایۆ ڤایکانۆ 2-1 ڤالێنسیا

بابەتی دواتر

فائق زێدان: دادگا توانای چارەسەركردنی پێشێلكارییە دەستوورییەكانی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share