بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی هەژماری من لە هەولێرەوە فشار لە فەرمانبەرانی سلێمانی دەكرێت

بۆ ئەوەی فۆڕمی بەشداریكردن لە پرۆژەی هەژماری من پڕبكەنەوە، لە هەولێرەوە بە تەلەفۆن فشار لە فەرمانبەرانی سلێمانی دەكرێت. 

فەرمانبەری یەكێك لە فەرمانگەكانی سنووری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەناوی پرۆژەی “هەژماری من”ەوە پەیوەندییان پێوەكردووە و پێیان راگەیاندووە كە ناوی لە لیستی پڕكردنەوەی فۆڕمەكەدا هەیە و پێویستە سەردانیان بكات.

وتیشی، “بۆم روونكردەوە كە هیچ داواكارییەكم بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی هەژماری من پێشكەش نەكردووە، بەڵام رەتیكردەوە و وتی ناوت لای ئێمە هەیە”.

ئەو فەرمانبەرە، كە نەیویست ناوی خۆی و فەرمانگەكەشی ئاشكرابكرێت، باسی لەوەشكرد لە تەلەفۆنەكەدا پێیان وتووە كە پێویستە تا مانگی 9 فۆڕمەكە لەلایان پڕبكاتەوە، بەپێچەوانەوە مووچەكەی دەبڕدرێت.

روونیشكردەوە، لەهەمان رۆژدا بەهەمان شێوە تەلەفۆن بۆ هەشت تا نۆ فەرمانبەری دیكەی فەرمانگەكەیان كراوە و هەمان پەیامیان پێگەیاندوون.

لەلایەكی ترەوە تۆڕی میدیایی ئێستا پەیوەندی بە فەرمانبەرێكی زانكۆی سلێمانییەوە كرد و ئەو رایگەیاند، ماوەیەكی زۆرە تیمی هەژماری من لەناو زانكۆ بوونیان هەیە و، بەردەوام لەڕێی نامەی ڤایبەرەوە داوا لە فەرمانبەران دەكەن فۆڕمەكەیان پڕبكەنەوە.

وتیشی، “ئەوەندەی ئاگاداربم كەمترین بەدەمەوەچوون بۆ پرۆژەكە هەیە و، ئەو كەسانەی فۆڕمەكەیان لەناو زانكۆ پڕكردووەتەوە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن”.

بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق پێویستە پرۆسەی بە بانكیكردن (تەوتین)ی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی هاوتاكانیان لە عێراق لە بانكە حكومییە فیدراڵییەكان بكرێت.

هەژماری من، پرۆژەیەكی بە بانكیكردنی مووچەیە و لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە راگەیەندراوە، بەڵام هیچ كام لە بانكە بەشداربووەكانی پرۆژەكە حكومی نین، بەڵكو ئەهلین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئێستا بەرەی پێشەوەی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە گەیشت کە دەبێتە هۆی بەفربارینێکی زۆر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “هەرئێستا ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە نزیکبووەوە کە پێشبینیدەکرێت…
زیاتر ببینە

وەفدی هەرێم: هەردوولا هاوڕابووین لەسەر دانانی میکانیزمێک بۆ رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان

وەفدی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەردانەکەیان بۆ بەغداد راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”هەردوولا هاوڕا بووین لەسەر دانانی میکانیزمێک…
Total
0
Share