سبەی بۆ بارسا یەکلاییکەرەوەدەبێت

سبەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەنێو یاریگای مێترۆ پۆلیتانۆی تایبەت بە ئەتلەنتیکۆ مەدرید؛ یارییەکی یەکلاییکەرەوەدەکات و هەمووان چاوەڕوانی ڕیمۆنتادان.

سبەی سێشەممەی کاتژمێر 10:00ـی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان یانەکەی کەتەلۆنیای ئیسپانیا ڕووبەڕووی یانەی ئەتلەنتیکۆی پایتەخت دەبێتەوە و بارسێلۆنا چاوی لە گەڕانەوە و ڕیمۆنتادایەکی دیکەیە بەسەر ئەو یانەیەدا.

هەروەها، بەپێی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا، یانەکەی فلیک دەیەوێت بە پلانێکی هێرشبەری خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتلەنتیکۆ ئامادەبکات و بە ڕیمۆنتادایەک بۆ قۆناغی داهاتووی چامپیێنز لیگ سەربکەوێت.

لەلایەکی دیکەشەوە، تیپەکەی سیمیۆنیش دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە لەنێو هاندەرانی خۆی بەسەر بارسێلۆنا بەدەستبهێنێت و سەرکەوتن بۆ قۆناغی 8ـی خولی یانەپاڵەوانەکان مسۆگەر بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه‌ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه‌ چالاکییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌رده‌وامییان ده‌بێت و چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی گه‌ڕی شه‌شه‌م له‌ قۆناغی…
Total
0
Share