بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە داوای بانگێشتكردنی وەزیری سامانە سروشتییەكان بۆ پەرلەمان دەكرێت

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە، ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوای بانگێشتکردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان بۆ پەرلەمان دەکەن.

لە نووسراوێکی 24 ئەندامی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە، “داواکارین پاڵپشت بە ماددەی (66) بڕگەی یەکەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان ئەنجامبدرێت”.

ئەو پەرلەمانتارانە داوادەكەن لە دانیشتنەکەدا پرسەكانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و غاز و نەوتی سپی و دابەشنەکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا باس بکرێن.

یاداشتەكەی ئەو پەرلەمانتارانە لەكاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە مانگێكە پەرلەمانی كوردستان كۆنەبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: لە ئەمڕۆوە دەتوانن پێشەکیی دووەمی پارەی مۆلیدە بدەن

قائیمقامی سلێمانی، رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەتوانن پێشەکیی دووەمی پارەی مۆلیدە بدەن. فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگادارییەکەی شەوی…
Total
0
Share