ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، گه‌ڕی یه‌که‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، بایرن میونشن یاریی لووتکه‌ی له ئینته‌ر میلان برده‌وه و لیڤه‌رپوڵ دۆراندنێکی مێژوویی تۆمارکرد.
له یاریی لووتکه‌ی گه‌ڕی یه‌که‌مدا، ئینته‌ر میلان له یاریگای “جوسێپی میاتزا” میوانداریی بایرن میونشنی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی جولیان ناگیلسمان کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “باڤاری” له خوله‌که‌کانی 25، 66 له‌لایه‌ن لیرۆی سانێ، دانێلۆ دی ئامبرۆزیۆ (به‌هه‌ڵه) تۆمارکران.
لیڤاندۆڤسکی نمایشی هاتریکی کرد
له یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی به‌رشلۆنه له یاریگای “کامپ ن‌و” به ئه‌نجامی پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک له یانه‌ی ڤیکتۆریا پلزنی چیکی برده‌وه.
گۆڵه‌کانی “بلاوگرانا” له خوله‌که‌کانی 13، 34، 45، 67، 71 له‌لایه‌ن فرانک کیسی، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی (سێ گۆڵ)، فیران تۆرێسه‌وه تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی ڤیکتۆریا له خوله‌کی 44 له‌لایه‌ن جان سیکۆراوه تۆمارکرا.
هه‌ژه‌ندی مارادۆنا ستادیه‌م
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ که یه‌کێکه له به‌هێزترینه‌کانی ئه‌وروپا، له “دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ستادیه‌م” بووه میوانی یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی، یارییه‌که‌ش به ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به یه‌ک گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندیی یاریزانانی لوچیانۆ سپالێتی کۆتاییهات، که بۆ هانده‌ران هاوشێوه‌ی هه‌ژه‌ندێکی وه‌رزشی بوو.
گۆڵه‌کانی “پارتینۆپێ” له خوله‌که‌کانی پێنج، 31، 44، 47 له‌لایه‌ن پیۆته‌ر زێلینیسکی (دوو گۆڵ)، ئه‌ندرێ ئانگوێسا، جیۆڤانی سیمیۆنی-یه‌وه تۆمارکران، تاکه گۆڵه‌که‌ی “ڕێدز” له خوله‌کی 49 له‌لایه‌ن لویس دیازه‌وه تۆمارکرا.
ئه‌نجامه‌کان به‌م جۆره بوون:
ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام 4-0 گلارگۆ ڕه‌ینجه‌رز
ئینتراخت فرانکفۆرت 0-3 سپۆرتینگ لشبۆنه
ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید 2-1 پۆرتۆ
کله‌ب بروج 1-0 بایه‌ر لیڤه‌رکوزن
تۆتنهام 2-0 مارسیلیا
به‌رشلۆنه 4-1 ڤیکتۆریا پلزن
ئینته‌ر میلان 0-2 بایرن میونشن
ناپۆلی 4-1 لیڤه‌رپوڵ