دوبەی “مانگ” بە بەهای پێنج ملیار دۆلار دروستدەكات

كۆمپانیایەكی كەنەدی كاردەكات بۆ بونیادنانی باڵەخانەیەكی گەورە لەسەر شێوەی مانگێكی زەبەلاح، كە نەخشەكەی بەهەمان شێوە لەلایەن كۆمپانیاكی دیكەی كەنەدییەوە كێشراوە، وەك ئەوەی ئەمڕۆ میدیاكان بڵاویانكردەوە.

كۆمپانیای (مون وۆرڵد ڕیزورتس)ی سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە بە سایتی (ئەریبیان بزنس)ی تایبەت بە هەواڵی كار كە بارەگاكەی لە دوبەی-یە، ڕایگەیاند، لە ئامادەكاریدایە بۆ پڕۆژەكە و تێچووەكەی دەگاتە پێنج ملیار دۆلار.

بەپیی نەخشە بڵاوكراوەكەی كە لەسەر پێگەیەكی ئەلیكترۆنی بە ناوی پڕۆژەكەوە بڵاوكراوەتەوە، بەرزی پڕۆژە گەشتیاری و ئابورییەكە دەگاتە 224 مەتر، بڕیارە لەماوەی 48 مانگدا دروستبكرێت، چاوەڕوانیش دەكرێت ساڵانە 2.5 ملیۆن سەردانكەر بۆخۆی ڕابكێشێت.

تائێستا حكومەتی دوبەی هیچ زانیارییەكی فەرمی لەبارەی پڕۆژەكەوە ئاشكرانەكردووە.

پڕۆژەكە لە ڕووی دەرەوەیدا هاوشێوەی ڕووی مانگ دەبێت، ڕووبەرەكەی دەگاتە 10 فندان، پڕۆژەكە ئەو كەسانە دەكاتە ئامانج كە دەیانەوێت بە تێچوویەكی كەمتر گەشتێكی بۆشایی ئاسمان بكەن، بەبێ ئەوەی پێویست بكات بە فیعلی گەشتەكە ئەنجامبدەن.

بڕیارە لە ڕووی دەرەوەیدا بە تەواوی هاوشێوەی ڕووی مانگ بێت، ڕێگەش بە سەردانكەران دەدرێت بەسەریدا بڕۆن، وەك ئەزموونكردنی ڕۆیشتن بەسەر مانگدا.

سەرەڕای تایبەتمەندییە سەرنجڕاكێشەكەی، پڕۆژەكە 300 یەكەی نیشتەجێبوونیش لەخۆدەگرێت، كە بەردەست دەبێت بۆ كڕین، خاوەنەكانی ئەندام دەبن لە یانەیەكی تایبەتدا.

كۆمپانیای نەخشەدانەر لەكاتێكی پێشتردا ڕایگەیاند، بەهەمان شێوە پلاندادەنێت بۆ بونیادنانی پڕۆژەیەكی هاوشێوە لە شاری لاس فیگاس-ی ئەمریكی.

بابەتی پێشتر

جوتیار عادل: بەرلە هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی دابەشدەكەین

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. ئەپڵ ئایفۆن 14 و بەرهەمە نوێیەكانی خستەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی فڕۆکە رەنگی سپییە؟

گەر سەرنجی رەنگی زۆرینەی فڕۆکەکان بدەیت رەنگی سەرەکی تێیاندا سپییە، پێگەیەکیش هۆکارەکانی ئاشکرادەکات. پێگەی MotorBiscuit، لە دوای حەفتاکانی…
Total
0
Share