گرانترین مانگای جیهان بە 4.3 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

مانگایەکی جۆری “نیلۆر” کە تەمەنی چوار ساڵە، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە بەرازیل بە 4.3 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، ئەمەش وایکرد بە گرانترین مانگای جیهان دابنرێت.

جۆری مانگای نیلۆر لە هەرە مانگا باشەکانی جیهانە و سەرچاوەکەی وڵاتی هیندستانە، ناوەکەشی لە ناوی ناوچەی نیلۆری هیندستانەوە هاتووە.

مانگای نیلۆر رەنگێکی تەواو سپی هەیە و پێستی نەرمە یەکێکە لە گرانترین جۆرەکانی مانگا لە جیهاندا و لە وڵاتی بەرازیل بەتایبەتی.

مانگاکە تەنانەت لە کەشی خراپ و شوێنی نەشیاودا توانای گەشە و زۆربوونی هەیە، بەرگەگرتنی بۆ بەشێکی زۆر لە مشەخۆرەکانی ئاژەڵ هەیە ئەوەش بەهۆی پێکهاتەی پێستەکەیەوە کە زۆر ئەستوورە.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێکی عێراقی بەهۆی بەهەدەردانی سامانی گشتی سزای 17 ساڵ زیندانی بۆ دەرچوو

بابەتی دواتر

کوشتارگەی هەولێر: ئەمساڵ کەمتر لە ساڵی رابردوو قوربانی کراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share