شۆفێری پێشووی تیمی مێرسیدس له بواری “فۆرمولا 1″، نیکۆ ڕۆزبێرگ پێی وایه تیمی فێراری لە بەرێوەبردندا پێویستی به گۆڕانکارییه.
چارل لوکلێر له پیشبڕکێی هۆڵه‌ندا پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا، کارلۆس ساینزی شۆفێری هاوکاری چه‌ندین هه‌ڵه‌ی زه‌قی له سه‌نته‌ری چاککردنه‌وه‌ی ئوتۆمبیله‌کاندا ئه‌نجامدا.
نیکۆ ڕۆزبێرگ، پاڵه‌وانی پێشووی “فۆرمولا 1” به میدیاکانی ڕاگه‌یاندووه، “به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی فێراری ماتیۆ بینۆتۆیه، هه‌میشه ده‌ڵێت، پێویستمان به گۆڕانکاری نییه و کاره‌کان به‌باشی به‌ڕێده‌که‌ن، به‌ڵام که‌ی گۆڕانکاری ڕووده‌دات؟ ته‌نانه‌ت تیمه‌کانی فۆرمولای 2 و 3 ئه‌و هه‌ڵانه ناکه‌ن که کردوویانە.”
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “بینۆتۆ شاره‌زای بواری ته‌کنیکییه، تیمه‌کە پێویستی به به‌ڕێوه‌به‌رێکه به سه‌رکردایه‌تی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بینۆتۆ کار بکات، به‌ڕێوه‌به‌رێک شاره‌زای ستراتیج و ئاستی تاکه که‌سی شۆفێران و تیمه‌که‌ی بێت.”
تیمی فێراری له‌م وه‌رزه‌دا به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ستراتیجەوە نه‌یانتوانیوه ڕکابه‌ریی تیمی “ڕێد بوڵ” بکه‌ن، به ڕێژه‌یه‌کی زۆره‌وه که‌وتوونه‌ته دوای تیمە نەمساییەکە.