كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تین هاگ پێش یارییەكەی ڕیاڵ سۆسیداد

ڕاهێنەرەكەی مانچستەر یونایتد دەڵێت دەبێت هەموو یارییەكان بۆ بردنەوە بچینە ناو یاریگاوەو جەختیشی لەوە كردەوە كە ڕۆناڵدۆ ئامادەیە بۆ ئەوەی بەسەرەكی یاریی بكات.

بەشێك لە قسەكانی تین هاگ

/ ناتوانم هیچ شتێك لەسەر قسەكانی ئیریك بایلی بدەم چونكە من وەرزی ڕابردوو ڕاهێنەر نەبووم، بەڵام لای من ڕەگەزی جیاواز كار لەسەر بڕیارەكانم نادات.

/ مارسیال پێكانی هەیە هێشتا ، دۆخی پێكانەكەی باش بووە بەڵام بۆ یاریكردن ئامادە نییە.

/ هەست بە دڵتەنگی دەكەم بۆ دەركردنی تۆخێل بەڵام من ناتوانم هیچ شتێك بڵێم، ئەوان چێڵسین و مانچستەر نین

/ ئەوەی دەیبینم ڕاشفۆرد دڵخۆشە، دوو مانگی ڕابردوو بەشێوەیەكی باش ڕاهێنانمان كردووە، هەموو ڕۆژێك بە پێكەنینەوە دێتە ڕاهێنانەكان و كاتێكی خۆش بەسەر دەبات، هەستم بەرامبەری ئیجابییە.

/ لەوانەیە نەتوانم هەموو یاریزانەكان بە دڵخۆشی بهێڵمەوە، بەڵام هەر یاریزانێك ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات لە ڕاهێنانەكاندا كاتی پێویستی بەردەكەوێت، وەك وتم ئێمە پێویستمان بە هەموو یاریزانەكانە، یاریی زۆرمان لەبەردەمدایە كە ئەنجامی بدەین.

/ پێویستە هەموو یارییەكان ببەینەوە، ئێمە هیچ یارییەك بە ئاسان وەرناگرین، دەبێت براوە بین ئەمە ئەو عەقڵییەتەیە كە مانچستەری لەسەر بەڕێوەدەچێت

/ ماركۆس ڕاشفۆرد لە پلانەكانماندایە ، پێموانیە كە گرێبەستەكەی بەم زوانە تەواو دەبێت، بابەتی داهاتووی یاریزانەكە لە دەستی ئیدارەدایە.

/ ڕۆناڵدۆ هیچ یارییەك سەرەكی نەبووە لەدوای ئەوەی برینتفۆردەوە، بەڵام ئامادەیە بۆ ئەوەی سەرەكی بیت، بەدڵنیاییەوە دەتوانێت سەرەكی بێت لە زۆربەی یارییەكاندا.

بابەتی پێشتر

ڕۆزبێرگ: فێراری پێویستی به‌ گۆڕانکارییه‌

بابەتی دواتر

کاری خەونەکان.. گەنجێکی یابانی مووچە وەردەگرێت و ئیشەکەی ئەوەیە "ئیش نەکات"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share