غازی ئۆتۆمبێل لە عێراق لیتری بە 200 دینارە و لە هەرێم بە 550 دینار

لیترێك غازی ئێڵ پی جی لە عێراق بە 200 دینار دەدرێت بە شۆفێران. وەزارەتی نەوت دەڵێت، لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا حەوت ملیۆن و 500 هەزار لیتر غاز دابەشكراون.

كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق ڕایگەیاند، خواست لەسەر غازی ئێڵ پی جی بۆ ئۆتۆمبێل زیادیكردووە، دوای ئەوەی ژمارەی ئەو وێستگانەی غاز دەفرۆشن بۆ 70 وێستگە زیادكرا، تەنها لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا حەوت ملیۆن و 500 هەزار لیتر غاز لەلایەن شۆفێرانەوە بەكاربراون.

حسێن تاڵب، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان لە وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە وتی، ژمارەی وێستگەكان زیاددەكرێن چونكە خواست لەسەر بەكارهێنانی ئەو جۆرەی غاز بۆ ئۆتۆمبێل لە زیادبووندایە.

لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و شارەكانی عێراق، لیترێك غازی ئێڵ پی جی بە 200 دینارە و وێستگەی تایبەت بە دابەشكردنی غاز هەیە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان غاز بە شێوەی بازرگانی دەفرۆشرێت و ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەك لیتری 550 دینارە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵی ئاشکرا کرد

بابەتی دواتر

دەرکردنی توخێل دڕندانەیە و دوو ڕاهێنەر پاڵێوراون بۆ جێگەکەی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share