عێراق تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێل دەگۆڕێت و تێچووەكەی كەمترە

بە تێچوویەكی كەمتر و “بەبێ بردنی ئۆتۆمبێل”، تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێل لە پارێزگاكانی عێراق دەگۆڕدرێت، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆ دەڵێت، “لەگەڵ هەرێمی كوردستان ڕێككەوتووین و دوو ڕۆژی تر دەستپێدەكەین”.

لیوا تاڕق ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، “لەگەڵ هەرێمی كوردستان و كۆمپانیای جێبەجێكاردا ڕێككەوتووین لەسەر پڕۆژەی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا گرێبەستەكە واژوودەكەین”.

لەبارەی تێچووی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عێراق ئاشكرایكرد، تێچووی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل 20 هەزار دینارە، بەڵام لە یاسادا 50 هەزار دینار دیاریكراوە و دەستكاری ناكرێت، لە هەرێمی كوردستان-یش تێچووەكەی 120 هەزار دینارە”.

جیاواز لە هەرێمی كوردستان، لیوا تاڕق ئیسماعیل لەبارەی چۆنێتیی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە پارێزگاكانی تری عێراق وتی، “هەوڵدەدەین گۆڕینی تابلۆ پێویستی بە بردنی ئۆتۆمبێل بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ نەبێت، تەنها ساڵنامە ببرێت بۆ ئەوەی تابلۆكان چاپبكرێن و بە دەستی بدرێنەوە بە خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت زۆرێك لە كێشەكانی هەرێم و بەغداد چارەسەردەبن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆران پێشتر هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە و دەشڵێت، “بە…
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی لەبارەی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەسەر هێرشەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕایگەیاند، هێرش بۆسەر ناوەندە دیپلۆماتییەکان پێشهاتێکی مەترسیدارە. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share