ئالێگری ڕەخنە لە یاریزانەكانی یۆڤانتۆس دەگرێت

ماسیمۆ ئالێگری ڕەخنەی لە یاریزانەكان گرت كە وەك پێویست شەڕانگێز نەبوون لەناو یاریگادا.

وتیشی: سەرەتای یارییەكە خراپ دەستمان پێكردووە و پاریسیش دۆخەكەی قۆستەوە.

ئالێگری پێیوایە كییەزا لە یاریی گەڕانەوە بەرامبەر پاریس دەتوانێت بەشداری بكات.

بەشێك لە قسەكانی ئالێگری

// ئەمە یاری تۆپی پێیە ، دەبێت لەوە تێبگەن کە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجام لەگەڵ ئەو تیپە گەورانە دەبێت وریا بین بەتایبەتی لە سەرەتای یارییەكە دەبێت مامەڵەیەكی دروست بكەیت.

// پێم وایە باشتر دەبین لە داهاتوو بەڵام لە هەمانكاتدا دەبێت دڵتەنگ بین بەم ئەنجامە

// پێم وایە كییزا لە یاری گەڕانەوە یاری دەكات

// دەمانتوانی ئەنجامەكە بەوشێوەیە نەبێت بە تایبەت لە تایمی دووەم ، چەندین هەلی ئاسانی گۆڵكردنمان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن دووه‌م بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڤۆلفسبۆرگ تۆمار کرد

یانه‌ی بایرن میونشن دووه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤۆلفسبۆرگ ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمار کرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌…
Total
0
Share