سیتی چووە نێو هاوکێشەی دیکلاین رایسەوە

دیکلاین ڕایس، یەکێکە لە بەهێزترین ئەو گواستنەوانەی لە بازاڕی هاوینەی ئینگلتەرا ئەنجامدەدرێت.

ئارسیناڵ لە سەرەتای وەرزەوە ئارەزووی خۆی نیشانداوە بۆ کڕینی دیکلاین ڕایس، تاوەکو ئێستا دوو ئۆفەریان پێشکەش بە وێستهام کردووە و بڕیارە ئۆفەری سێیەمیش پێشکەشبکەن، لەم نێوەندەدا ئیدارەی “هامەرز” هیوادارە زۆرترین بڕە پارە لە گواستنەوەکە بەدەستبهێنێت.

دەیڤد ئۆرنستاینی ڕۆژنامەنووسی ئینگلیزی ئاماژەی بەوە کردووە، کە مانچستەر سیتی هەوڵەکانی بۆ کڕینی دیکلان ڕایس دەستپێکردووە و بەم نزیکانە ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەش دەکەن.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، ڕۆیشتنی گوندۆگان و نزیکبوونەوەی لە بەرشلۆنە، پاڵەوانی ئەوروپای ناچارکردووە بەدوای جێگرەوەیەکدا بگەڕێت.

ئارتێتا و ئارسیناڵ متمانەی یاریزانەکەی ئینگلتەرایان بەدەستهێناوە، بۆیە زەحمەتە سیتی بتوانێت گرەوەکە بباتەوە، مەگەر گرێبەستێک پێشکەش بکات کە ڕەت نەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند ڕیمۆنتادای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت تۆمارکرد

یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 18ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی زه‌ردپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share