ئەنچیلۆتی باس لە پێكانەكەی بنزیمە دەكات

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید گەشبینە بەوەی پێكانەكەی بنزیمە قورس نەبێت و باس لەوەش دەكات ئەمڕۆ پشكنینی پزیشكی بۆ ئەنجام دەدرێت.

ستایشی ئاستی بەرزی تۆنی كروزیشی كرد لە یارییەكەی سێلتیكدا

بەشێك لە قسەكانی

– هەست ناكەین پێكانی بنزیمە قورس بێت پشكنینە سەرەتاییەكان دەڵێن سەلامەت دەبێت

– پێشبینی ئەو ئاستە بەرزەم نەدەكرد لە هازارد هاتنە ناوەوەی دۆخی یارییەكەی گۆڕی ، گۆڵێكی دروستكرد و گۆڵێكیشی كرد

– تایمی یەكەم توشی ئاستەنگی بوین بەڵام تایمی دوەم ڕیزەكانمان ڕێكخستەوە و كۆنترۆڵی یارییەكەمان كرد

– میلیتاو ئازاری هەبوو بڕیارم دا داینیشێنم و ڕۆدیگێر لەجێگەكەی باش یاریی كرد

– چوامینی یارییەكی باشی كرد بەڵام پێویستمان بە هەندێ چاكسازی هەیە چونكە هێشتا لەگەڵ كروس و مۆدریچ زۆر ڕێنەكەوتوە

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ ئایفۆن 14 نمایشدەكرێت

بابەتی دواتر

ڕاهێنەری پاریس لە ئاستی یاریزانەكانی ڕازییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share