(NBA) باکس لە پیلیکانزی بردەوە و جیانیس تریپڵ دەبڵی تۆمارکرد

تیمی میڵواکی باکس لەچێوەی یارییەکانی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، بردنەوەیەکی گەورەی بەرامبەر نیو ئۆرلیانز پیلیکانز تۆمارکرد.

باکس بە ئەنجامی (136-116) بردنەوەی بەرامبەر پیلیکانز تۆمارکرد، لە یارییەکەشدا ئەستێرەی میڵواکی، جیانیس ئانتیتۆکۆنمپو توانی تریپڵ دەبڵ تۆماربکات، لە چوار چارەکی یارییەکەدا 35 خاڵ و 16 تۆپی هەڵگەڕاوە و 10 ئەسیستی تۆمارکرد، هەر بەوهۆیەشەوە وەک باشترینی یارییەکە دیاریکرا.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

سان ئەنتۆنیۆ سپێرز 116-117 دیترۆیت پیستۆنز

چیکاگۆ بوڵز 120-119 واشنتن ویزاردز

لۆس ئەنجلس کلیپەرز 120-116 برۆکلین نێتس

دێنڤەر ناگێتس 124-111 هیوستن ڕۆکێتس

گۆڵدن ستەیت واریەرز 123-116 یوتا جاز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌رشلۆنه‌ یه‌کێکه‌ له‌ یانه‌ خوازیاره‌کانی هالاند، به‌ڵام..

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی یه‌کێکه‌ له‌و یانه‌ زه‌به‌لاحه‌ ئه‌وروپیانه‌ی هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێرلینگ هالاندی نه‌رویجییه‌وه‌ ده‌دات، به‌ڵام له‌ ڕووی…
Total
0
Share