لیڤەرپوڵ یاریزانێکی بەلجیکای خستووەتە لیستەکەوە

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی هەڵبژاردەی بەلجیکا دەستپێکردووە، یاریزانەکەش ڕەزامەندی نیشانداوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی لیڤەرپوڵ لەسەر خواستی یۆرگن کلۆپ هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی یوری تیلیمانسی بەلجیکی ئەستێرەی یانەی لیستەر سیتی دەستپێکردووە، یاریزانەکە فشاری لەسەر یانەکەی دروستکردووە تاوەکو دەستبەرداریبن وەرزی داهاتوو بۆ “ڕێدز” یاریبکات.

مەیڵ لەزاری ماڵپەڕی “ڤۆیتباڵ 24″ی بەلجیکییەوە ئاشکرایکردووە، تیلیمانس بووەتە داواکراوی ژمارە یەکی لیڤەرپوڵ، یانە ئینگلیزییەکە ئامادەیی نیشانداوە بڕی 64 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی پێشکەشبکات.

تیلیمیانس بەبڕی 35 ملیۆن ڕوویکردووەتە لیستەر سیتی، ڕەزامەندی نیشانداوە پەیوەندی بە یانە زەبەلاحەکەی لیڤەرپوڵەوە بکات و بۆ ئەو مەبەستە فشاری دروستکردووە، تەنانەت بەڕێوەبەرانی لیستەر سیتی ئامادەییان دەربڕیوە دەستبەرداریبن بەو مەرجەی نرخی داواکراو لەلایەن یانەی کڕیارەوە پێشکەشبکرێت.

تیلیمانسی 24 ساڵ لە ئەگەری پەیوەندیکردنی بە لیڤەرپوڵ، دەبێتە جێگرەوەی جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم، پێشتریش خواستیان لەسەر چەندینێکی وەک ڕیناتۆ سانچێز فلۆریان نیوهاوس و ساول نیگوێز و ئیڤ بیسوما نیشانداوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا: لە سبەینێوە 16 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دەدەین

بابەتی دواتر

وەزارەتی بازرگانی: لە ئەمڕۆوە بەشەخۆراك بە سیستمی نوێ دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share