لەم وەرزەدا چەند گۆڕانکارییەک لە چامپیۆنزلیگدا دەکرێت

لەم وەرزەدا خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا چەند گۆڕانکارییەک بەخۆیەوە دەبینێت، هۆکارەکەش مۆندیالی قەتەرە، کە لە مانگی تشرینی دووەم (11) دەستپێدەکات.

بەهۆی مۆندیالەوە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ لە ماوەی دوو مانگدا بەخێرایی ئەنجام دەدرێت، لە ڕێکەوتی 6ی ئەیلوول (6/9 – ئەمشەو) دەستپێدەکات و ڕێکەوتی 2ی تشرینی دووەم (2/11) کۆتاییدێت، کە ئەوەش خێراترین وادەی ئەنجامدانی قۆناغی کۆمەڵەکانە لە مێژووی خولەکەدا.

لە بەرامبەردا یاریی کۆتایی خولەکە دوادەکەوێت، لە ڕێکەوتی 10ی حوزەیران (10/6) لە “ستاد ئەتاتورک” ئەنجامدەدرێت، کە (75) هەزار هاندەر لەخۆدەگرێت.

بەهۆی جەنگەوە، یانەی شاختار دۆنێتسکی ئۆکرانی ناچار دەبێت یارییەکانی لە یاریگای وارسۆ لە پۆڵەندا ئەنجام بدات.

گرنگترین ئەو یاریزانانەش کە بۆ یەکەمین جارە بەشداری دەکەن، ڕافینیا (بەرشلۆنە)، ڕیچارلیسۆن (تۆتنهام)، ئۆریلین چوامینی (ڕیاڵ مەدرید)، مارک کوکۆرێلا (چێڵسی).

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی وتووێژ و دانیشتنی لەگەڵ فراكسیۆنەكان هەڵپەسارد

بابەتی دواتر

لیز ترەس سەرۆكایەتیی حكومەتی بەریتانیای وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share