ئەمشەو کلاسیکۆیە.. بەبێ “تیفۆ” و سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید

ئەمشەو کلاسیکۆی گەڕانەوەی “لالیگا” لە نێوان یانەکانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدەدرێت.

ئەمشەو یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (26)ی خولی ئیسپانیا، لە یاریگای “کامپ نو” یانەی بەرشلۆنە میوانداریی ڕیاڵ مەدرید دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە ئامادەی یارییەکە نابێت، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هاندەرانی بارسا و ئیدارەی ئەو یانەیە توڕەن لە بەشداریکردنی ڕکابەرەکەیان لە چێوەی لێکۆڵینەوەکانی دادگای باڵای کەتەلۆنیا سەبارەت بە دۆسییەی “نیگرێرا”، بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید نایانەوێت دۆخەکە ئالۆزتر بکەن.

هەروەها فێرناندۆ پۆلۆی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بۆ یەکەمجار لە ماوەی (32) ساڵدا، یانەی بەرشلۆنە هیچ “تیفۆ”یەک لە یاریگا ئامادە ناکات.

هاندەرانی بارسا ناڕازیبوونی خۆیان بەرامبەر بە تۆمەتەکانی دادگای کەتەلۆنیا بەم جۆرە دەردەبڕن، ئەوەش یەکەمین جارە لە 1992وە ڕوودەدات.

بابەتی پێشتر

باندێکی دزیکردن دەستگیرکرا کە ئەندامەکانی خزمی یەکترن

بابەتی دواتر

دۆرتمۆند بۆ یانە کڕیارەکان: ئەوە نرخی بێلینگهامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share