پوتین زیادکردنی هێزە شەڕکەرەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زیاتری هێزە شەڕکەرەکانی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد، لە ئەمڕۆوە پرۆسەکە دەستپێدەکات.

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە وتارێکدا ڕایگەیاند، “حکومەتی کیێڤ لەساڵی 2014ەوە دەستی بە جەنگ کردووە و چەکی بەڕووی هاوڵاتییەکانی بەرزکردووەتەوە، بەڵام ئێمە قۆناغ بەقۆناغ خاکی ئۆکرانیا ئازاد دەکەین”.

هەر لە وتارەکەیدا پوتین ئاماژەی بەوەکرد، “ئەو هێزە یەدەگانەی خاوەنی ئەزموونن لە شەڕکردن، کۆدەکرێنەوە، پرۆسەکەش لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات”.

ئاشکراشیکرد،”ئەمڕۆ بەرەنگاری هێزە ئۆکرانییەکان و بزوێنەرە سەرەکییەکەی ناتۆ دەبینەوە، پێویستە بڕیاربدەین بۆ پارێزگاری لە وڵاتەکەمان و خاکەکەمان و سەروەریمان، هەموو ئەو هاوڵاتییە ڕوسیانەی چەکدارکراون دەستکەوتی سەربازییان پێدەدرێت”.

وتیشی، “کاردەکەین بۆ گەرەنتیکردنی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەو ناوچانەی ئۆکرانیا کە دەیانەوێت ببنە بەشێک لە ڕوسیا، ئێمە ناتوانین ئەو ناوچانە بەتەنها جێبهێڵین، پێویستە لەسەرمان پارێزگاریان لێبکەین لەو پێشێلکاریانەی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا لە دژیان ئەنجامی دەدات”.

بابەتی پێشتر

لە نیویۆرک کازمی لەگەڵ ڕەئیسی کۆبووەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی.. چاکسازییەکان کاتی نییە و بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەڕ بۆ چوونە كۆشكی سپی

بڕیارە لە 3ی تشرینی دووەمدا لە هەڵبژاردنێكدا ئەمریکا سەرۆکی نوێی وڵات و پێکهاتەی نوێی کۆنگرێس هەڵبژێرێت، تا ئێستاش…
Total
0
Share