پەرلەمانتارێكی هەدەپە دەستگیركرا

وەزیری ناوخۆی توركیا دەستبەسەركردنی پەرلەمانتارێكی هەدەپەی لە ویلایەتی دیاربەكر ڕاگەیاند، دوای ئەوەی پارێزبەندی لەسەر هەڵگیرا.

سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی توركیا لە تویتێكدا ڕایگەیاند، هەواڵگری و هێزە ئەمنییەكان سەمرا كۆزاڵ-ی پەرلەمانتاریان دەستگیركردووە.

بە وتەی سۆیلۆ پەرلەمانتارەكە لەكاتی بەڕێكەوتنی بۆ ویلایەتی ئەدرنەی سەر سنووری یۆنان و بولگاریا دەستگیركراوە و پاسپۆرتێكی ساختەی پێبووە.

لە ئازاری ڕابردوودا پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارەكە بە دەنگدانێكی پەرلەمان هەڵگیرا، دوای ئەوەی وێنەیەكی لە ڕۆژنامەكاندا لەگەڵ گەریلایەكی پارتی كرێكارانی كوردستاندا بڵاوبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەیەنینە لایەنە پەیوەندیدارەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان. نه‌رمین مەعروف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی…
Total
0
Share